یه‌كێتی بۆ عه‌تا سه‌روای: به‌رده‌وام بیت سزای توندترت ده‌ده‌ین

خواكوڕك

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی، سزای (سەرنجڕاکێشان) ئاراستەی ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ حاڵه‌تی به‌رده‌وامیت سزای توندترت ده‌ده‌ین.

بەپێی نووسراوی ژمارە (121/ک) کە ڕۆژی 8/4/2017 دەرکراوە، سزای (سەرنجڕاکێشان) ئاراستەی (عەتا سەراوی) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی کراوە و تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌” كه‌ لەبەر ڕۆشنایی دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە ڕێکەوتی 13/3/2017 کە جەختکراوەتەوە لەسەر دیسپلین و پابەندبوونی حزبایەتی، بە تایبەتی لە ڕاگەیاندنەکاندا.

لە نووسراوەکەدا ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بە ڕەفتارکردن بە پێچەوانەی دیسپلین و پابەندبوونی حزبی تۆمەتبار کراوە و ئاماژە بەوە دراوە کە لە ”فەیسبووک و تەلەفزیۆنەکاندا بۆچوونی نەشیاو“ی لەبارەی جێگری سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسی ڕاگەیاندووە و کۆبوونەوەی لاوەکی هان داوە. جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەی جێگری سکرتێری گشتی و کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بە ئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، بڕیار درا سەرنجتان بۆ سەرپێچییەکەتان ڕابکێشین“.

هه‌روه‌ها داوای لێكراوه‌ پابه‌ند بێ ئه‌گه‌رنا سزای توندتر وه‌رده‌گریت،

له‌ هه‌مانكاتدا” عه‌تا سه‌روای پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ له‌ فه‌یسبوكی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ ،ده‌ڵێت” من تاكه‌ كه‌سم به‌ فه‌رمی نوسراوی سه‌رنجڕاكێشانم بده‌ست گه‌یشتوه‌.

Back to top button