له هه‌ولێر 70 كه‌س ژه‌هراوی بوون
خواكوڕك
به‌هۆی خورادن له چێشتخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر 70 هاووڵاتی ژه‌هراوی بوون و ده‌ست به‌جێ سه‌ردانی پزیشكیان كردووه له نه‌خۆشخانه، ئێستا باری ته‌ندرووستیان جێگیره.
له‌و باره‌یه‌وه‌ی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی (د.خاڵس قادر) رایگه‌یاندوه” بەهۆی ژەهراویبوونی زیاتر لە 70 كەس، لە شاری هەولێر چێشتخانەیەك داخراوە، به‌ڵام خۆشه‌بختانه باری ته‌ندرووستی هاووڵاتیه‌كان ئاساییه و زۆر مه‌ترسی نیه له سه‌ر ژیانیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌نردووستی راشیگه‌یاند: لەگەڵ داخستنی چێشتخانەکە لیژنەیەکی چاودێری تەندروستی سەردانیان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە، له ئیستادا چاوه‌ڕوانی راپۆرتی لیژنەکەین لەبارەی رووداوەكە و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاودەکەیەنەوە، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر كه‌م و كورتیه‌ك هه‌بێ ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و چێشتخانه و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت.