وهزارهتی داد”دهپرسین چ ههڵهیهك له وهڵامی وهزیری داد ههیه
خواكوڕك
وهزارهتی دادی حكومهتی ههرێمی كوردستان روونكردنهوهیهكی بڵاوكردۆتهوه كه وێنهیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێیدا هاتووه” دەپرسین چ ھەڵەیەک لە وەڵامی وەزیری داد ھەیە کاتێک دەڵێت، شیکردنەوەی یاسایی بابەتی ریفراندۆم کاری ئەو پسپۆڕانەیە کە لەم کۆنگرەیەدا بە شداری دەکەن وپێویستە لەوان بپرسن.
لە روونكردنەوەی راگەیاندنی وەزارەتی داد ھاتووە”بەڕێز (سنان چلبی) یەکەم وەزیری داد نییە کە خاوەن بڕوانامەی یاسا نەبێت، بە تایبەتیش پۆستی وەزیر پۆستیکی سیاسیە، ئەو کابینەیەی حکومەتیش کابینەیەکی تەکنۆکرات نییە تا پێویست بەوە بکات وەزیری داد خاوەن بڕوانامەی یاسا بیت. بەر لە بەڕێزیشیان خوالێخوشبوو قادر جەباری و بەڕێز مامۆستا ھادی عەلی کە بۆ ماوەی ھەشت ساڵ وەزیر بوون خاوەن بڕوانامەی یاسا نەبوون کەسیش ئەو کات رەخنەی نەبوو
دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:-
لە میانەی بەشداری کردنی بەڕیز وەزیری داد لە کۆنگرەی زانستی زانکۆی جیھان- ھەولێر کە لەژێر چاودێری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ئەنجامدرا، وەڵامی بەڕێز جەنابی وەزیری داد بۆ پەیامنێری کەناڵی (ئین ئار تی) لە بارەی پرسیاری لەسەر ریفراندوم كە ئاڕاستەی بەڕێزیان کرا بوو بۆتە بابەتی ھەندێک لە دەزگا راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان.
لە سەرەتادا دەبێ ئاماژە بەوە بدەین کە وەزارەتی داد تایبەتمەندە بە بەڕێوەبردنی دامودەزگا دادیەکان , بەگەڕانەوەش بۆ یاسای وەزارەتی داد ویاساکانی پەیوەندیدار بەم وەزارەتە، دەردەکەویت ھیچ ماددەو بڕگەیەکی یاسایی تیانیە ئاماژە بە بابەتی ریفراندوم بکات وبیخاتە نێو ئەرکەکانی وەزارەتەوە.
ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاجیاکانی (یاسایی، سیاسی، کومەلایەتی، ئابوری، زانستی وتەندروستی….ھتد) یەکێکە لە ئەرکە سەرەکیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ناوبراو دەیان وسەدان پسپۆڕی لە بوارە جیاجیاکانی یاسادا ھەیە، بەتایبەتیش لە بوارەکانی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای دەستوری وبەشێكی زۆری ئەو بەڕێزانە ئامادەی ئەو کۆنگرەیە بوون کە ئاماژەمان پێدا.
یەکێک لە تەوەرەکانی ئەو کۆنگرەیەش شیکردنەوەی بابەتی ریفراندۆم و رەھەندە یاساییەکانی و راگەیاندنی سەربەخۆیی بوو کە دەکریت راسپاردەکانی کۆنگرە لەو بارەیەوە سودی لێ وەربگیرێت.
لێرەدا دەپرسین چ ھەڵەیەک لە وەڵامی وەزیری داد ھەیە کاتێک دەڵێت، شیکردنەوەی یاسایی بابەتی ریفراندۆم کاری ئەو پسپۆڕانەیە کە لەم کۆنگرەیەدا بە شداری دەکەن وپێویستە لەوان بپرسن.
بێگومان لە رووی لە خۆبردووی (تەوازووع)ی زانستییەوە ئەو ھەڵوێستەی وەزیری داد راست و دروستە، ئەوە لە خۆبردووییەیە کە بە شێکی زۆرمان لێی بێ بەشین و لە گشت بوارەکانی ژیان خۆمان بە دانا وزانا دەزانین .
لە رووی بابەتیەوە ریفراندۆم پێویستی بە بڕیاری سیاسی ھەیە ئەوەش پەیوەستە بە رێککەوتن وکۆ دەنگی نیشتمانیی (كە ئامانجی لیژنەی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کە سەردانی پارت و لایەنە سیاسیەکان دەکەن) لایەنی پەیوەندار بە یاساییکردنی بڕیاری سیاسی ریفراندۆم پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانن، جێبەجێکردنیشی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی نەک وەزارەتی داد.
شایەنی باسە بەڕێز جەنابی وەزیری داد کەسێکی دیار و پر ئەزموون و سیاسیەکی لێھاتووەو خاوەنی توانست و لێھاتوویەکی زۆرە بۆ شیکردنەوەوھەڵسەنگاندنی بابەتی ریفراندۆم لە رووی سیاسی وبۆ بابەتە سیاسیەکانی دیكەش. کەسێکیشە لە ھاوکیشە سیاسیەکانی ھەرێم وعێراقدا شوێن پەنجەی دیارە. بەڕێزیان نوێنەری گەلی تورکمانە لە حکومەتی ھەرێم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆی پاراستووە لە لێدوان و راوسەرنجی سیاسی بەناوی گەلی تورکمانەوە, چونکە ھەڵوێستی گەلی تورکمان پەیوەستە بە پارت و دەزگا سیاسیە تورکمانیەکان کە نوێنەرایەتی گەلی تورکمان دەکەن.
پێمان وایە ھەڵویستی پارتە تورکمانیەکان لەم بارەیەوە روون و ئاشکرایە، زۆرینەی ئەم لایەنە سیاسیانە پشتیوانی خۆیان بو ئەنجامدانی ریفراندۆم راگەیاندوە، تەنانەت دەتوانین بڵیین بەشێکی زۆری ئەو لایەنانە لە لایەنە کوردیەکان زیاتر پێداگری دەکەن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم.
لە کۆتاییدا جەخت لەوە دەکەینەوە كە بەڕێز (سنان چلبی) یەکەم وەزیری داد نییە کە خاوەن بڕوانامەی یاسا نەبێت، بە تایبەتیش پۆستی وەزیر پۆستیکی سیاسیە، ئەو کابینەیەی حکومەتیش کابینەیەکی تەکنۆکرات نییە تا پێویست بەوە بکات وەزیری داد خاوەن بڕوانامەی یاسا بیت. بەر لە بەڕێزیشیان خوالێخوشبوو قادر جەباری و بەڕێز مامۆستا ھادی عەلی کە بۆ ماوەی ھەشت ساڵ وەزیر بوون خاوەن بڕوانامەی یاسا نەبوون کەسیش ئەو کات رەخنەی نەبوو، لە کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەتی ھەرێمیش باو بووە بەشیک لە وەزیرەکان بڕوانامەکانیان لە دەرەوەی پسپۆڕی وەزارەتەکانیان بوە. لەگەل ریزماندا.