عەبادی لێكۆلینەوە لەو پارانە دەكات كە بەناوی حشدی شەعبی دەدرێتە پەكەكە

خواكوڕك 

شاخەوان عەبدولڵا ئەندامی پەرلەمانی كورد لە بەغدا دەلێت پارە دان بەناوی حشدی شەعبی بەبێ ئاگاداری سەرۆكوەزیرانی عێراقە و لەژێرناوی حشدی شەعبیەوە دراوە بە هێزەكانی پەكەكە و ئێستاش لێكلیۆنەوە و بەدوا داچوونی بۆ دەكرێت”.

ئەو ئەندام پەرلەمانتارە دەشلێت لەسەر پرسی مووچەی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال کە بەناوی حەشدی شەعبییەوە وەردەگیرێت ئاگاداریان کردووینەتەوە و ئێمەش پێمان گوتوون کە بەڵگە هەیە بەناوی حەشدەوە مووچە دەدرێتە پەکەکە لە شنگال و ئیستاش ئەو مووچە لەژێر ناوی جۆراوجۆرد بەردەوامە و بە پەکەکە دەدرێت”.

هەروەها شاخەوان عەبدولڵاش ئەوەشی خستەڕوو: “سەرۆک وەزیرانی عێراق بەو مووچەیان نەزانیوە کە دراوەتە پەکەکە، چونکە کاتی خۆی لە سەردەمی حکوومەتی مالیکیدا پێیان دراوە، بۆیە ئیستا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و ڕەنگە لەو بارەوە بڕیار بدرێت هەروەها دەشلێت، دوای ئەوەی حکوومەتی تورکیا کەمێک هێزەکەی کشاندەوە، ئێستا بەشێک لە مووچەی پەکەکەش لە شەنگال کەم کراوەتەوە”.

Back to top button