بهرشهلۆنه یهكهمین گرێبهستی هاوینهی راگهیاند
خواكوڕك
بهرشهلۆنه یهكهمین گرێبهستی هاوینهی خۆی ئاشكرا كرد، بهگهڕانهوهی یاریزانی یانهكهی (دۆلۆڤیۆ) له یانهی میلانی ئیتاڵی.
له لێدوانێكیدا (رۆبێرت فێرناندێز) سكرتێری یانەی بەرشلۆنە یەكەم بۆندی هاوینەی داهاتووی یەكلایی كردەوە و گەراندنەوەی یاریزانێكی دووپات كردەوە، دوای بردنەوەی تیپەكەی بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد بە ئەنجامی (3 – 2) گۆڵ ،ناوبراو گوتی” دۆلۆفیۆ دەگەرێنینەوە كامپ نو، بەڵی بێ شك و گومان ، هاوینی داهاتوو بەفەرمی (جیرارد دۆلۆفیۆ) كە ئێستا لەیانەی میلان بەشێوەی خواستن یاری دەكات دەگەرێتەوە ریزی تیپەكەمان، پێمشان وایە دۆلۆفیۆ چارەسەری تیپەكەمانە و لە وەرزی داهاتوو پشتی پێدەبەستین.
ئهوهی شایهنی باس بێت”ئهو ئەستێرەیه تەمەن (24) ساڵه ، لەكاتی پەیوەندی كردنی بە ریزەكانی یانەی میلان لەخاڵەكانی نێو بۆندەكەی هاتووە ، یانەی بەرشلۆنە بەبێ گەرانەوە بۆ بریاری میلان ، دەتوانێت بە (12) ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكە بگەرێنێتەوە یاریگای كامپ نو.