پارتی: قبوڵمان نیه له كۆی 53 پۆست 3 پۆستمان به‌ربكه‌وێ
خواكوڕك
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی رایگه‌یاند:پارتی قبوڵی نیه په‌راوێز بخرێت له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و پۆستانه بۆ پارتی دانراون كه‌من و جێگای قبوڵ نین.
(عەتا شێخ حەسەن) گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندوه”ه‌و پۆستانه‌ی نیاز وایه دابه‌شبكرێن له هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی شاره‌كه‌دا، زیاترن له 53 پۆستی سیادی، بۆیه لای ئێمه په‌سه‌ند نیه كه پارتی 3 پۆستی به‌ر بكه‌وێ، پێشمان وایه ئه‌مه هه‌ق و مافی ئیمه نین و به شیاوی پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نازانین له‌و سنوره.
گوتەبێژی پارتی زیاتر گوتی”پارتی بوو كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ی گه‌یاند به ناوه‌ندی بڕیاری جیهانی، پارتی هێزی یه‌كه‌می سه‌ر ساحه‌ی كوردستانه، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش باش ده‌زانن كه پارتی چه‌نده له خه‌می ئه‌وان و خاكه‌كه‌دایه، بۆیه پۆسته‌كانی پارتیمان له‌و پارێزگایه پێ قبوڵ نیه و په‌سه‌ندی ناكه‌ین.