به‌ته‌مه‌نترین ژنی دونیا له ته‌مه‌نی 117 ساڵی كۆچی دوای كرد
خواكوڕك
له ئیتاڵیا به‌ته‌مه‌ن ترین ژنی دوونیا كۆچی دوایی كرد، كه 117 ساڵ ته‌مه‌نی بووه.
پاش 117 ساڵ ژیان و بینینی چه‌ندین رۆژگاری تاڵ و شیرن له ژیاندا، سه‌ر ئه‌نجام (ئیما مۆرانۆ) له ته‌مه‌نی 117 ساڵێدا كۆچی دوایی كرد، كه له 1899 له دایكك بوو بوو.
به‌پێى زانیارییه ميديایه‌كان دوێنێ شه‌ممه 15/4/2017 له ووڵاتی ئيتاليا به‌ته‌مه‌نترين ژن له جيهان له ته‌مه‌نى 117 ساڵيدا كۆچى دوايى كرد، هه‌ر له ئیتاڵیاش به‌خاكسپێردرا.
(ئيما مۆرانۆ) له 29ى تشرينى دووه‌مى ساڵى 1899، له ناوچه‌ى (بيدمۆنت) له ئيتاليا له‌دايك بووه و وه‌كو به‌ته‌مه‌نترين كه‌سى زيندوو داده‌نرێ كه له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م له‌دايك بووبێ. له ژيانيدا دوو جه‌نگى جيهانى و 90 كابينه‌ى حكوومه‌تى ئيتالياى بينيووه.
كۆچكردوو ته‌مه‌ن درێژيى خۆى بۆ هۆكاره بۆماوه‌ييه‌كان و ئه‌و سيستمه‌ى خواردن ده‌گێڕايه‌وه كه په‌يڕه‌وى ده‌كرد چونكه بۆ ماوه‌ى زياتر له 90 ساڵ رۆژانه ته‌نها 3 هێلكه و كه‌مێك ورده پسكويتى ده‌خوارد، له ژیانیدا جگه‌ره و خواردنه‌وه كهولییه‌كانی نه‌خواردۆته‌وه، شه‌وانه زیاتر له 10 كاتژمێر ده‌نوست.