عوسمان بایده‌میر:ئه‌نجام هه‌رچی بێت ده‌بێ قبوڵی بكه‌ین و ناڕه‌حه‌ت نه‌بین

خواكوڕك

پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیی گەلان (ھەدەپە) ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگی خۆیان بۆ پرسی ده‌ستور له‌ ووڵاته‌كه‌یاندا.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ توركیا ده‌ستكرا به‌ پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمەکەی (تورکیا) په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ كه‌ پێكهاتبوون لە (عوسمان بایدەمیر، سڕری سورەیا ئۆندەر، ئەرتوغرول کورکچو، نادر یەڵدرم و دیرایەت تاشدەمیر)  لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەشدارییان لە دەنگدان کرد و ده‌نگی خۆیان دا له‌ وته‌یه‌كیشدا ،عوسمان بایده‌میر گوته‌بێژی هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند:ئیرادەی میللەت ھەرچی بێت دەبێت قەبوڵ بکرێت. ئەنجامەکە ھەرچی بێت، ئەم وڵاتە پێویستی بە خێر و خۆشییە، ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین كه‌ هه‌والی خۆش ببیستین خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ دڵی ئێمه‌ نه‌بێ نابێ خۆمان ناڕه‌حه‌ت بكه‌ین.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌”ھەریەکه‌ لە (ھەدەپە و جەھەپە) بە فەرمی ئەوەیان ڕاگەیاندووە” کە دژی سیستەمی سەرۆکایەتین لە تورکیا و بە بەڵێ دەنگ بۆ ڕیفراندۆمی دەستووری وڵاتەکەیان نادەن، له‌ هه‌مانكاتدا ، ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بۆ ریفراندۆم ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌م بكه‌ن به‌ سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا.

Back to top button