ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له سه‌ر چوار بابه‌ت كۆده‌بێته‌وه

خواكوڕك
وا بڕیاره سبه‌ینێ دوو شه‌ممه 17/4/2017 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا تاوتوێی چوار ته‌وه‌ر بكه‌ن.
(د.نووری عوسمان) سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه” بڕیار وایه سبه‌ینێ دوو شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆببێته‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆ و بكرێت ده‌رباره‌ی چوار ته‌وه‌ر كه خۆی له‌مانه ده‌بینێته‌وه،(ڕاپۆرتێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەربارەی ڕێکخستن و ھاوکاری بۆ زەماڵەی خوێندن تاوتوێ دەکرێت، هەروەها باسی ڕێنماییی تاپۆکردنی سنووری گوندەکان، کە کەوتوونەتە نێو ماستەرپلانی شارەوانییەکانەوە دەکرێت و، دەربارەی ڕاپۆرتێک لەسەر ژینگەش گفتوگۆ دەکرێت و، دواخاڵیش گفتوگۆیە دەربارەی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتییەک بۆ بەرێوبەردنی قەرزەگشتییەکان لە لایەن وەزارەتی دارایییەوە).
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێر 11 ده‌ه‌ستپێده‌كات و بڕیاره به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.