باڵی پەكەكە لە باشوری كوردستان داوا دەكات كەركووك بكرێتە كانتۆنێك و تێبینیشیان لەسەر ئاڵای كوردستان هەیە لەوشارە
خواكوڕك
لە دیمانەیەكی دا هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی و باڵی پەكەكە لە باشوری كوردستان، رایدەگەێنێت، كە راستە كەركووك شارێكی كوردستانیە، بەڵام تێبینمان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان هەیە، دەلێت، ئینكار ناكرێت كە پێكهاتەكانی وەك عەرەب و توركمانیشی تێدا دەژین، بۆیە بەر لەهەرشتێك دەبێت خەڵكی كەركوك بڕیار بدات، لەسەر هەر پرسێكی كەركوك دەبێت شاری كەركوك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ یان كانتۆنێك كە تێیدا مافی هەموو گەلانی كەركووكی تێدا دەستبەر ببێت”.
محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی گشتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لە كۆنفراسێكدا رایگەیاند، كە ئیدارەی كەركووك نادیموكراتیە، ئەمەش وا دەكات ناكۆكی نەتەوەی و تائیفی لەناویدا سەر هەڵبدات، بۆیە پێویستە بگەرێنەوە بۆ سیستەمی دیموكراتی گەلان لەكەركووك، كە تێیدا مافی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت، ئەمەش زەمینەیەكی رەخساو دەبێت كە كەركووك بەرەو كانتۆنیەكی سەربەخۆ یان هەرێمێكی سەربەخۆ هەنگاو بنێت”.
هەروەها ئەو هاوسەرۆكەی تەڤگەری ئازادی ئەوەش دەلێت، پرسی ئاڵای كوردستان لەكەركووك دەبا خوێنەوەی وردتری بۆ بكرابایە، چونكە ئەو ئاڵایە تەمسیلی تەنها یەك پێكهاتە دەكات لەكەركووك ئەویش كورد لە كەركووكیش توركمان و عەرەب و مەسیحی هەن، بۆیە دەبوو خوێنەوەیەكی وردتر بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بكرابایە لەكەركووك”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەمە بەسە بۆ ئەوەی ناسنامەی پەكەكە لە باشوری كوردستان بخوێنرێتەوە، كە ئەویش بەئاشكرا دیارە بۆ هەموو لایەك كە پەكەكە چ بەرنامەیەكی مەترسیداری دابەشكاری هەیە بۆ كوردستان”.