برای عەبدولڵا ئۆجەڵان: سیستەمی پەرلەمانی لەتوركیا چارەسەری كێشەی كوردی نەكرد
خواكوڕك
پاش زیاتر لە سێ چارێگە سەدە لەتوركیا سیستەمی پەرلەمانی هەیە، بەڵام تا ئەو چركە ساتە، كە ئەكپارتی پرۆژەی هەمواری دەستووری خستۆتە ریفراندۆم لە گۆڕینی دەستوور لە پەرلەمانی بۆ سەرۆكایەتی سیستمی پەرلەمانی لەتوركیا چارەسەری كێشەی كوردی لە توركیا نەكردووە، عوسمان ئۆجەڵانی برای عەبدولڵا ئۆجەڵانی رێبەری زیندانی كراوی پەكەكە، دەلێت لەتوركیا سیستەی پەرلەمانی چارەسەری كێشەی كوردی نەكردووە”.
عوسمان ئۆجەڵان سیاسەتەمەداری سەربەخۆی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خواكوڕك رایگەیاند، ریفراندۆم لەسەر دەستوورێك كە 94 ساڵە نەیتوانیوە چارەسەری كێشەی كورد بكات دەكرێت، ئەم ریفراندۆمە زۆر گرینگە لە توركیا، چونكە باس لە گۆڕینی سیستمی سیاسی توركیا دەكات، چونكە 94 ساڵە سیستەمی سیاسی توركیا پەرەلەمانی بوو، بەڵام نە دیموكراسی هەبوو نە ئازادی، ئەو سیستەمی پێشوو كە بە سیستەمی كەمالیست ناسراوە، زاڵم بوو بۆ كورد، بۆیە هەر گۆڕانكاریەكیش لەو سیستەمە بكرێت خراپتر نابێت لەوەی پێشخۆی”.
هەروەها ئۆجەڵان دەشلێت سیستەمی سیاسی لەتوركیا چ سەرۆكایەتی بێت چ پەرلەمانی گرینگ نیەتی چارەسەریە بۆ كورد، بەڵام بەشداری پەكەكە لە نەخێر دا، نیشانەی نەخوێنەوەی دۆخەكە و خۆ تێوەگڵانە بە كێشەی ناوەخۆی دەسەڵاتدارانی تورك”.