یەكگرتوو ئامادەین سەرۆكی پەرلەمان وەربگرین
خواكوڕك
یەكگرتووی ئیسلامی ئامادەی دەربری لەئەگەری گۆڕانكاری سەرۆكایەتی پەرلەماندا ئەندامێكی خۆیان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو پۆستە كاندید بكەن.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی بەرێوەبەریی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاندووە، بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخە و لەئەگەری ئاڵوگۆڕی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، یەكگرتوو ئامادەیە بۆ رێكەوتنی سیاسی لەسەر ئەو پۆستانە، ئەو حزبە ئەندامی شایستەی ئەوەتۆی هەیە لەناو پەرلەماندا بتوانێت بۆ ئەو پۆستانە كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان بێت.
مەولوود باوەموراد بە ماڵپەری باسی راگەیاندووە، لە یەكەم گەڕی دەستبەكاربوونی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری پێدانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە (من) درابوو، بەڵام دواتر بەهۆی ڕێككەوتنی سیاسی لەبار برا.”