خواكوڕك: نووسراوی سزادانی عەتا سەراوی بڵاو دەكاتەوە
خواكوڕك
پاش ئەوەی مەكتەبی سیاسی سزای چوار سەركردەی ناو حزبەكەی دا لەمەر پابەند نەبوون بە دیسپلینی یەكێتی لە نووسراوێكدا كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، یەكێتی سەرنجی عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رادەكێشت و هۆشداری دەدات لەئەگەر پابەند نەبوون بە یسپلینی حزبی ئەوە سزای تووندتری دەدەدات”.
لەنووسراوێكدا كە دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی واژووی لەسەر كردووە، هۆشداری دەدرێتە عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی و لە نووسراوەكەدا هاتووەو لەبەر رۆشنایی دوا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی رێكەوتی (13ی 3ی 2017) كە جەختكرداوەتەوە لەسەر دیسپلینی پابەندبوونی حزبایەتی بەتایبەت لە راگەیاندنەكاندا ئێوە پێچەوانە رەفتارتان كردوو، لە فەیسبووك و تەلەفزیۆنەكاندا، بۆچوونی نەشیاوتان سەبارەت بە هەڤاڵ جێگری سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی راگەیاندووە، هەروەها دیسان كۆبوونەوەی لاوەكیتان هانداوە”.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، بۆیە بەپێی بریاری كۆبوونەوەی هەڤاڵانی جێگیری سكرتێری گشتی و كارگیری مەكتەبی سیاسی بە ئامادە بوونی هەڤاڵ هێرۆ بریاردرا سەرنجتان بۆ سەرپێچییەكەتان رابكێشین و داوا دەكەین لەمەودوا وەكو هەڤاڵی یەكێتی پایەندی بریارەكان بن، وەكوتر بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمانە سزای تووندتر دەدرێن”.
دەقی نووسراوەكە دەستەی كارگێری یەكێتی
لەنووسراوێكدا كە دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی واژووی لەسەر كردووە، هۆشداری دەدرێتە عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی و لە نووسراوەكەدا هاتووەو لەبەر رۆشنایی دوا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی رێكەوتی (13ی 3ی 2017) كە جەختكرداوەتەوە لەسەر دیسپلینی پابەندبوونی حزبایەتی بەتایبەت لە راگەیاندنەكاندا ئێوە پێچەوانە رەفتارتان كردوو، لە فەیسبووك و تەلەفزیۆنەكاندا، بۆچوونی نەشیاوتان سەبارەت بە هەڤاڵ جێگری سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی راگەیاندووە، هەروەها دیسان كۆبوونەوەی لاوەكیتان هانداوە”. بۆیە بەپێی بریاری كۆبوونەوەی هەڤاڵانی جێگیری سكرتێری گشتی و كارگیری مەكتەبی سیاسی بە ئامادە بوونی هەڤاڵ هێرۆ بریاردرا سەرنجتان بۆ سەرپێچییەكەتان رابكێشین.
بۆ داوا دەكەین لەمەودوا وەكو هەڤاڵی یەكێتی پایەندی بریارەكان بن، وەكوتر بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمانە سزای تووندتر دەدرێن.