بڕیاردرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌ربكرێت

خواكوڕك

قایمقامی قەزای شنگال  ئه‌مڕۆ له‌ شاری دهۆك رایگه‌یاند: پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌زای شنگال و دووروبه‌ری به‌ زوویی بكشێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی شنگال بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رده‌میی پێشووی خۆی و ئاوه‌ده‌انی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال رایگەیاندوه‌”پاش كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و حكومه‌تی خۆجێی قه‌زای شنگال، بڕیاردرا ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسێك بكرێ له‌ هه‌ولێر، کە بڕیارە لەم مانگەدا بە بەشداریی نوێنەری وڵاتانی ھاوپەیمانان و کونسووڵخانەکان و یوئێن و حکوومەتی ناوەندی و لەژێر چاودێریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بەڕێوە بچێت”.

قایمقامی قەزای شنگال زیاتر گوتی ”له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌مان چه‌ند بڕیارێكمان دا بۆ به‌ره‌وپێشچوونی بارودۆخی قه‌زای شنگال له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ له‌وانه‌”كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت و چه‌ند رۆژێكی تریش رێوشوێنه‌كان رێكده‌خرێن و كاری پێویستی بۆ ئه‌نجامده‌درێت،له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ باسكردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال باسده‌كرێ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئیمه‌ گرنگ و جێی بایه‌خه‌ ده‌بێت بارودۆخی شنگال پێش ئه‌وه‌ی ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌، له‌ رووی ئه‌منیه‌وه‌ سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، هێزه‌ نایاساییه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری شنگال بكشێنه‌وه‌ و ده‌ربكرێن،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تی شنگال و شنگالییه‌كان بكه‌ین.

Back to top button