سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی:پێویسته به زووترین كات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رای خه‌ڵك و بڕیار بده‌ین
خواكوڕك
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”پێویسته په‌له بكرێت له سه‌ربه‌خۆی كوردستان چونكه خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به سه‌ربه‌خۆییه و دڵی هه‌میشه بۆ ئه‌و پرسه لێ ده‌دات.
(لەتیفی شێخ عومەر) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاندوه”ریفراندۆم بۆ هه‌موو خه‌ڵكه پێویستیشه هه‌موو خه‌ڵك و سه‌رجه‌م حزبه‌كان پێكه‌وه بڕیاربده‌ن له‌و پرۆسه گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆبین پێویسته په‌له بكه‌ین له پرسێكی وه‌ها گرنگ و هه‌ستیار چونكه چاره‌نووسی ئێمه ته‌نها ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی و یه‌ك بڕیاری دیاریده‌كات، به‌خۆشحاڵیشه‌وه تا ئێستا هیچ حزبێك دژی ئه‌و پرسه نیه، ڕه‌نگه بۆچوونی جیاواز هه‌بێ به‌ڵام ئه‌وه ده‌توانرێت رێكبخرێت و كاری جدی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زیاتر گوتویه‌تی ”بۆ هه‌موو پرسێك گرنگه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك به هه‌موو حزبه سیاسیه‌كان، ریفراندۆمیش باشترین رێگایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،دڵنیاشم خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه سه‌ربه‌خۆی ده‌وێت.