ئه‌ندازیارێك له‌م شاره‌ی كوردستان رفێنرا
خواكوڕك
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دووز خورماتوو رایگەیاند”ئه‌مرۆ له دووزخورماتوو ئه‌ندازیارێك له لایه‌ن چوار چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ریفێنرا و ئێستا بێ سه‌رو شوینه.
محەمەد فایەق بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دووز خورماتوو رای گەیاندوه” نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16/4/2017 لە کاتژمێر 12:30 ی نیوه‌ڕۆ فەرمانبەرێکی سەنتەری ئاوەڕوی دووز خورماتوو، بە ناوی (نیزاڵ محەمەد سەمین) کە پیشه‌ی ئەندازیارە، لە گەڕەکی (عەسکەری) شارۆچکەی خورماتوو، لە کۆتای جووت سایدەکە، پاش تەواوبوونی لە ئەرکی فەرمی و گەڕانەوەی بو ماڵ، لەلایەن چوار چەکداری نەناسراوەوە و بە جلی سەربازی کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەرزییە سپیان پێ بوو، رفێندراوه و تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنه.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ئه‌وه‌شی باسكردوه”ئه‌ندازیاره‌كه له نه‌ته‌وه‌یی توركمانه و له كه‌ركوك داده‌نیشێ، به‌ڵام ده‌وامی فه‌رمی له قه‌زای دووزخوورماتووه.
به پێی هه‌ندێك زانیاری كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، پێ ده‌چێت ئه‌ندازیاره‌كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی فڕێنرا بێت.