حەسەن نەسرولڵا: تەنها یەك رێگا هەیە بۆ ئەوەی پێشی بارزانی بگرن

خواكوڕك 

حەسەن نەسرولڵا رێبەری رەوتی حزب للەی لوبنانی  پێشنیار دەكات بۆ رێگری لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەستووری عێراق بگۆڕن و دەسەڵاتی تەواو بدەنە سەرۆكی كۆماری عێراق و مەسعود بارزانی بكەنە سەرۆكی عێراقێكی بەهێز، بۆ ئەوەی بارزانی لە سەربەخۆی كوردستان رابگرن و دەلێـ تەنها ئەو رێگایە لە بەردەستی عێراق و ئێران و ئێمەدا ماوەتەوە، دان بە بارزانی دابنێنین و بیكەینە سەرۆكی بەهێزی عێراق بۆ ئەوەی رێگا لە دابەش بوونی عێراق بگرێت”.

لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی مناری حزبەكەی حەسەن نەسرولڵا باسی هەڵەكانی حكومەتەكانی جەعفەری و عەبادی و عەلاوی و مالیكی دەكات و دەلێت دەلێت پەراوێزخستنی بارزانی گەورەترین هەڵە بووە لە عێراق دەلێت لە ئەنجامی پەراوێزخستنی بارزانی لەعێراقدا، ئەو پیاوە، عێراق بەم رۆژە گەیشت، سەرۆكی حزبوڵا دەشلێت، پێویستە بوو پیاوێكی وەكو بارزانی بەتەنیا بەجێیان نەهێشتبا، لە ئەنجامی ئەو پەراوێزخستنەی بارزانی بوو كە بارزانی سۆزی هەموو دونیای بۆ خۆی راكێشا، بردی بۆلای خۆی، وڵاتێكی بۆ میللەتی خۆی دامەزرێنێت، بارزانی كە لە بنەماڵەیەكە كاریگەری گەورەی لەسەر كورد هەیە و بریار دەری كوردەكانن، نەدەبوو دەرگای بەغدای لەسەر دابخرێت و پێویست بوو هەمیشە پۆستی باڵای هەبوایە، بۆ ئەوەی هەم عێراقی پاراستبوایە، هەم پارێزەری مافی میللەتی خۆی لە بەغدا بوایە، باكەمێك مافی كوردیش بدرابایە، خۆ دوای دونیا نەدەبوو ( ئەمە حەسەن نەسرولڵا وای گوت)

هەروەها نەسرولڵا دەشلێت ئێستا دەرنگ نیە و عێراق پێویستی پێیە، بانگ بكرێتەوە بۆ بەغدا و دەستوور بگۆڕێت و دەسەڵاتی سەرۆككۆماری زیاد بكرێت و بارزانی بكرێتە سەرۆكی عێراق بۆ ئەوە عێراق لەو دابەشبوونە و مەترسیانەی  لەسەرە پارێزراوبێت، هەروەها دەشلێت ئەگەر ئەمە نەكەن بەپەلە، ئەوە بارزانی دیفاكتۆیەكی دروست كردووە كەركووكی (عێراقی!!) و دەشتی مووسڵ  لەژێر دەستی دایە و بارزانی ئەو دیفاكتۆیە بەكاردێنێت و لەوكاتە كێ هەیە عێراق لە دابەش بوون بپارێزێت، عێراق حكومەتێكی لەرزۆكی هەیە و دۆژمنی دەرەكی و ناوەخۆی زۆرە و لەشكرێكی پەرتووبڵاوی هەیە، هەروەها دەشلێت هێزێكی گەورە لە پشت بارزانیە و حەسەن نەسرولڵا دەلێت هەر ئەو هێزەش بوو داعشی هێنا سوریا و عێراق ، هەر ئەوانیش بوون نەیان هێشت هەولێر بكەوێت، كە مەبەستی ئەمریكایە، حەسە نەسرولڵا جارێكی تر ناوی هەلێر دەهێنێت و بە سەر لەقاندن، دەلێت هەولێر بووە مەككە و مەدینە بۆیە ئەوان نەیانهێشت بكەوێت، هەروەها حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە دان بەئێران دەلێت باشتر وایە، هاوپەیمانانی ئێمە جیسابێكی جدی و گەورە بۆ ئەو پیاوە بكەن كە مەبەستی بارزانیە”.

حەسەن نەسرولڵا گلەیی لە شیعەكان دەكات و دەلێت بۆچی رێگاتان دا بارزانی وا بەهێز ببێت، بۆچی رێگاتان داوە بارزانی پشت لە عێراق بكات و دەلێت خۆ ئێستا بارزانی ئامادەیە بۆ ئەوەی وڵاتەكەی دامەزرێنێت، كێ دەتوانێت رێگری لێ بكات، كێ دەتوانێت عێراق لەو دابەشكاریەی بارزانی نەخشەی بۆ كێشاوە بپارێزێت؟؟هەروەها دەلێت تەنها یەك رێگامان لەبەردەم ماوە كە بارزانی رابگرین و رێگری لێ بكەین، ئەویش تەنها رێگای ئەوە ماوە عێراقیەكان بەكاربێنین بۆ ئەوەی بارزانی دوور كەوێتەوە لە ریفراندۆم ، دەلێت با ئەو قسەتان پێ بلێم بارزانی ئەو پیاوە نیە ئێوە پێش بینی بكەن و دڵنیابن بارزانی هەركات ریفراندۆمەكەی كرد، راستەوخۆی دەوڵەتی كوردستان رادەگەێنێت، كە حەسە نەسرولڵا بە دەوڵەتێكی سەر خاكی عەرەب پێناسەی دەكات، هەروەها دەلێت لەو كاتەشدا ئێمە تەنها بەرگریمان لە خاكی خۆمان پێدەكرێت، ئەمەش دەبێتەوە كێشەیەكی تر بۆ عەرەب وەك كێشەی ئیسرائیل و عەرەب”.

Back to top button