دامەزراندن دەستی پێكردەوە بۆ دەرچوانی كۆلێژ

خواكوڕك
‎دوای وەستانی دامەزراندن لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو وا بڕیارە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم خولی ئەفسەری بۆ دەرچووانی زانكۆو ئامادەییەكان بكاتەوە, ڕاوێژكارێكی سەربازیی ئەو وەزارەتەش، وردەكاریی كردنەوەی خولەكە ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: ئامانج لێی زیادكردنی میلاكی وەزارەتی ناوخۆیە.

‎لیوا بەختیار بابان، ڕاوێژكاری سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆ، بە میدیایەكی یە كێتی راگەیاندووە:” سبەینێ یەكشەممە، كردنەوەی دوو خول لەھەولێر ڕادەگەیەندرێت، كە یەكەمیان بۆ دەرچووانی زانكۆیەو دووەمیشیان بۆ دەرچووانی بەشی وێژەیی ئامادەییە.

‎وتیشی:” ٢٠٠ خوێندكاری ئامادەیی لەكۆلێژی پۆلیسی ھەولێر وەردەگرێن و بۆماوەی سێ ساڵ خول دەبینن، ١٠٠ كەسیش لەدەرچووانی زانكۆ لەپسپۆڕییە پێویستەكان وەردەگیرێن و دوای تەواوكردنی ئەو خولانەش، پلەی ئەفسەریان پێدەدرێت”.

‎بەوتەی ئەو ڕاوێژكارەی وەزارەتی ناوخۆ، قۆناغی یەكەمی كردنەوەی خولەكان لەھەولێر دەبێت و دەشڵێت:” لەھەموو ھەرێمی كوردستانەوە دەچووانی ئامادەیی و كۆلێژەكان دەتوانن بەشداری بكەن”.

‎بەر پرسێكی دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەیەوە رایگەیاندووە, خولەكان بۆ ئامادەكردنی ئەفسەرانە، بڕیارەكەش بەو جۆرەیە كە دوو خول لەھەولێرو دوو خولیش لەسلێمانی بكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا كاتەكەی دیارینەكراوە.

‎وتیشی:” ئامانج لەكردنەوەی ئەو خولانە بۆ زیادكردنی میلاكاتە لەوەزارەتی ناوخۆ، چونكە كێشەی میلاكاتمان ھەیە، بۆیە خولەكان ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە پێشتر دامەزراون، بەڵكو خوێندكاری دەرەوەی مەسلەك وەردەگیرێن”.

‎وتیشی:” لەدەرچوانی كۆلێژنەكان زیاتر پسپۆڕییەكانی، ئیدارە، ژمێریاری، كیمیا، فیزیا دەگرێتەوە”.

Back to top button