باوترین 10 ڤیتامین و سوو‌ده‌كانیان بۆ ئافره‌تان بزانه‌

خواكوڕك

ڤیتامین A: ئافرەتان بە پێی تەمەنیان پێویستیان بە جۆرە جیاوازەكانی ڤیتامین هەیە، چونكە یارمەتی گەشە و بەهێزكردنی ئێسك و ددانەكان و پێستیان دەدات، جگە لەوەی یارمەتیی هێواشكردنەوەی پیری دەدات، وەك “گوێزەر، كاڵەك، تەماتە، شوتی، بروكلی، قۆخ، بیبەری سور،سپێناخ، هێلكە، شیر.

ڤیتامین B2: بە ‘ریبۆفلافین” ناسراوە، بەسوودە بۆ لەشێكی تەندروست و فەشەكردنێكی ئاسای، یارمەتی زیادكردنی وزە دەدات بەرگری لەش بەهێز دەكات، سڕبوون و ماندووی و دوودڵی كەم دەكاتەوە، بەڵام كەم خواردنی ئەم جۆرە دەبێتە هۆی، سپیبوونی زمان و شەقاربوونی لێو، وشكبوونی قژ و خورانی پێست، وەك پەنیر، شیر، هێلكە، فاسۆلیای سۆیا، قارچك.

ڤیتامینB6: ناسراوە بە “پریدۆخین”، كە زۆر بەسوودە بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریەكی چالاك و بەهێز، ئەم ڤیتامینە یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆن و مادەی كیمیای مێشك دەدات، ئەمەش یارمەتی كەمكردنەوەی بێتاقەتی و نەخۆشی دڵ و لەبیرچوونەوە دەدات.

ئافرەتانی دووگیان دەتوانن ئەم ڤیتامینە بخۆن كە یارمەتی لەناوبردنی ڕشانەوەی بەیانیان دەدات، ئەوانەی كە ئەم فیتامینە ناخۆن تووشی كەمخوێنی دەبن، وەك لە ئەڤۆگادۆ و مۆز و ماسی، میوەی وشكدا هەیە.

ڤیتامین B7: ناسراوە بە “بایۆتین”، كە گرنگە بۆ گەشەكردنی خانە و گەشەكردنی ئێسكەكان و نینۆك و قژ دەدات، یارمەتیی هێشتنەوەی كۆلسترۆڵ لە ئاستی ئاسایدا دەدات، كەم بوونی ئەم جۆرە، دەبێتە هۆی دەركەوتنی كەم خوێنی و بێتاقەتی و قژی وشك، وەك لە زەردێنەی هێلكە، ماسی، پەتاتەی كوڵاو، گوێزەر، مۆز، پەنیر، بیبەردا هەیە.

ڤیتامین B9: ناسراوە بە “فۆڵی ئاسید”، زۆر گرنگە بۆ ئافرەتان، چونكە یارمەتی نەهێشتنی نەخۆشی دڵ و پەستانی خوێن و شێرپەنجە و لەبیرچوونەوە دەدات، تەندروستی مێشك زیاد دەكات، وەك لە شلك، هێلكە، شەربەتی پڕتەقاڵ، پاقلەدا هەیە.

ڤیتامین B12: ئەم ڤیتامینە زۆر گرنگە بۆ گەشەكردنی خانە، یارمەتی كەمكردنەوەی نەخۆشیەكانی دڵ و بیرچوونەوە و كەم خوێنی دەدات، وەكو چارەسەر بۆ خەمۆكی بەكاردێت، یارمەتی مانەوەی تەندروستی دەمارەكانت دەدات، كەمبوونی ئەم جۆرە دەبێتە هۆی خەمۆكی، وەك لە پەنیر، هێلكە، ماسی، گۆشت، شیر دا هەیە.

ڤیتامین C: ناسراوە بە بەرگری بەهێزكەر، زۆر سوودی هەیە بۆ ئافرەتان، یارمەتیی خێراكردنی چاكبوونەوە دەدات، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە چەند جۆرێك شێرپەنجە، وەك لە بروكلی، ترێ، كیوی، پڕتەقاڵ، بیبەر، پەتاتە، شلك، تەماتەدا هەیە.

ڤیتامین D: یارمەتی هەڵمژینی كالیسیۆم دەدات، كە زۆر بەسوودە بۆ بەهێز كردنی ئێسكەكانت، یارمەتی كەمكردنەوەی تووشبوون بە ئەگەری نەخۆشی شێرپەنجە دەدات، بینای چاوەكانت دەپارێزێت، كەمی دەبێتە هۆی بێ هێزبوون لە ئێسكەكانتدا، وەستان بۆ ماوەیەكی كەم لەبەردەم ڕووناكی خۆردا بڕێكی باشی ڤیتامین D دەست دەكەوێت، وەك لە هێلكە، گوچیلە، ماسیدا هەیە.

ڤیتامین E: ئەم ڤیتامینە كاردەكات لە دژی پیربوون، یارمەتی كەمبوونەوەی تووشبوون بەنەخۆشی دڵ و بیرچوونەوە و چەند جۆرێك نەخۆشی شێرپەنجە دەدات، ئەم ڤیتامینە زۆر بەسوودە بۆ پێست و قژت.

ڤیتامین K: ڤیتامین K زۆر گرنگە بۆ دەستكەوتنی ئێسكێكی بەهێز، كەمكردنەوەی تووشبوون بە زۆر لە نەخۆشیەكانی دڵ، ئەم جۆرە خواردنی میوە و سەوزەواتی زۆرە.

Back to top button