ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی: سوڕین لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم
خواكوڕك
دوای ئەوەیبە مەبەستی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان پارتی و یەكێتی سەردانی چەند پارتێكی كوردستان و بەغدایانكرد, ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ڕیفراندۆم پرسێكی باشە بۆ وڵاتی ئێمە، پێویستە و دەشبێت بكرێت، وەك یەكگرتووی ئیسلامیش پشتگیری خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دووپاتكردەوە.
لە میانەی سەردانێكیدا بۆ مالًی جەلال سام ئاغا، سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی، سەڵاحەدین محەمەد بەھادین، ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی، ڕایگەیاند: “ڕیفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان، بۆ گەلی كورد باشە و دەبێت ڕیفراندۆم بكرێت”.
ئەمینداری یەكگرتووگوتیشی: “ھەموو كەسێك لەگەڵ پرسی ڕیفراندۆم دایە، ئێستاش كە باس لە كاتی ڕیفراندۆم دەكرێت، بەكارێكی باشی دەزانین، بێگومان ئێمەش پشتگیری خۆمان لە پرسی ڕیفراندۆم دەكەین”.
دەربارەی نزیكبوونەوەی ھەڵبژاردنی ئایندەی ھەرێمی كوردستان، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو، روونی كردەوە: “ئێمە دیدی خۆمان لەسەر ھەڵبژاردنەكانی ئایندەی كوردستان بۆ حیزبەكان ڕوونكردوەتەوە، بێگومان تەنانەت ھەڵبژاردنی پێشوەختەش شتێكی باشە، بەڵام دەبێت ئێمە ھەوڵی ئەوە بدەین كێشەكانی خۆمان چارەسەر بكەین، بەتایبەتی ھەوڵەكانی خۆمان چڕبكەینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ حیزبەكاندا ھەوڵ بدەین كێشەی قەیرانی دارایی و تەواوی كێشەكانی دیكە چارەسەر بكەین”.