نامەیەکی نهێنی لە تارانەوە بۆ واشنتن ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 
ئاژانسە ئێرانیەکان ئاماژە بە ناردنی نامەیەکی نهێنی دەکەن کە لە لایەن تارانەوە بۆ واشنتن نێردراوە و نامەکە تایبەتە بە دۆخی تەندروستی خامنەییەوە.
لە نامەکەدا داوا لە سەرۆکی ئەمریکا کراوە فشارەکان لەسەر ئێران کەم بکاتەوە و چیتر سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا نەسەپێنێت، هەر لەو نامەدا بەڵێن دراوەتە ترەمپ گە مامەڵەی لەگەڵ ئێرانیەکان نەرم بێت ئەوا ئێرانیەکان کەسێک دەکەنە جێگرەوەی خامنەیی کە بەشێوەیەکی نەرم و هاوسەنکگ مامەڵە بکات هەروەک ڕۆڵی سیستانی لە عێراق.
لە ئێستادا بەهۆی تێکچونی باری تەندروستی ڕابەری شۆڕشی ئێرانەوە گرفت لەسەر دەست نیشان کردنی جێگرەوە بۆ خامنەیی دروست بوەو فشارەکانی ئەمریکاش کاریگەری دەبێت لەسەر دیاری کردنی کەسێک بۆ جێگرەوەی خامنەیی و ئەو نامە نهێنیەی تارانیش بۆ ترەمپ ئاماژەیە بۆ قوڵی گرفتەکان لەو وڵاتە لە زۆر ڕووەوە.

Back to top button