فەرمانی گرتن بۆ سەرۆكی وەقفی سونەی عێراق و كوڕەكەی دەردەكرێت
خواكوڕك
دوای ئەوەی تۆمەتی گەندەڵی لە چەند درایە پاڵ كوڕی سەرۆكی وەقفی سونە لە عێراق, لە لایەن چەند میدیایەكی عەرەبی بڵاوكرایەوە, ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد_ كەرخ، فەرمانی دەستگیركردن بۆ كوڕی عەبدوللەتیف همەیم، سەرۆكی وەقفی سونەی عێراق ، دەردەكات.
بەپێی فەرمانی گرتنەكە، بڕیار دراوە بە دەستگیركردنی سەرمەد عەبدوللەتیف بە تۆمەتی تێكدانی كەرەستەی ئاگركوژێنەوە, كە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانە بوو كە لە میدیا عێراقیەكان بڵاو كرایەوە كە گوایە لەسەر گەندەڵی بووە.
دادگاكە بەپێی مادەی 360ی یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەت ئاراستەی عەبدولەتیف همەیم، سەرۆكی وەقفی سونەی عێراق لەسەر بابەتی “كامێرای چاودێری نهێنی” كرواە.
هاوكات، سەرچاوەیەك بە ماڵپەری “خەبەر عاجل”ی عێراقی ڕاگەیاندووە، كە دادگا فەرمانی گرتنی بۆ عەبدوللەتیف همەیم دەركردووە، و بڕیارەكەش پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە پێشتر دیوانی وەقفی سونە دامەزراندنی (كەمال عیساوی) وەك بریكاری كاروباری وەیفی سونە، ڕەتكردووەتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەی خستووەتەڕوو، كە “عیساوی پێشتر بریكاری حەج و عومرە بووە و لە پرۆسەی چاكسازییدا ، لە پۆستەكەی لابراوە.
لە لایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەك لە وەیقفی سونەی عێراق، ڕای گەیاند :” كێشەی سەرۆكی وەقف پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە، وەك لە ژمارەیەك لە ماڵپەرەكاندا بڵاو كراوەتەوە، بەڵكو پەیوەستی بە پرسێكی كەسییەوە هەیە”.