هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێكشكێنرا
خواكوڕك
تیرۆریستانی داعش دره‌نگانی دوێنێ شه‌و هیرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی فه‌وجی1 لیوای 91 هه‌ولێر سه‌ر به جه‌یشی عێراقی له باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك و ، له ئه‌نجامدا گورزێكی كوشنده‌یان به‌ركه‌وتووه و نه‌یانتوانیوه هیچ شوێنێك داگیر بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) دوێنێ شه‌و كاتژمێر 11:50 خوله‌كی شه‌و چه‌كدرانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی فه‌وجی1 لیوای 91 هه‌ولێر، سه‌ر ئه‌نجام تێكشكێندران و چه‌ندین لاشه‌یان به‌جێماوه له مه‌یدانی شه‌ڕدا.
به پێی زانیارییه‌كان داعش مه‌به‌ستی بووه له باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك هه‌ردوو گوندی شه‌یاله و قودیله له ده‌شتی حه‌ویجه داگیر بكات به‌ڵام فه‌وجی 1 لێیان به‌ده‌ست هاتوون وكه سه‌رجه‌می هێزه‌كه كوردن، كوژراویان پێ جێهێشتوون، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکی گیانی بە فەوجەکەی هەولێری سوپای عێراقی نەگەیشتووە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش‌یش کوژراون، بەڵام بەهۆكاری ئەوەی له شه‌ودا هێرشه‌كه روویدا بوو نه‌زانراوه چه‌ند كوژراو هه‌یه.