وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌ وه‌ڵام هات و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕینی ده‌ستی منداڵه‌كه‌ ده‌كات.

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌هه‌ڵه‌ كانوله‌ به‌ستان بۆ ده‌ستی منداڵێك بووه‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی ده‌ستی منداڵه‌كه‌ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە دەست بڕانی منداله‌كه‌ دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، کە وێنەیەکی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و تێیدا رایده‌گه‌ێنێت”(د. رێکەوت حەمەڕەشید) وەزیری تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی دهۆکی راسپاردووە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە “چاوەڕواننەکراو و نەخوازراوەدا” بکات.

وەزیری تەندروستی داوای لە تەندروستیی دهۆک کردووە دوو لێژنەی یاسایی و پزیشکی بە ئامادەبوونی داواکاری گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری بڕانی دەستی ئەو منداڵەی شاری ئاکرێ، پێک بهێنن بەمەبەستی سزادانی “یاسایی و پیشەیی” ئەو کەسەی هۆکار بوو.

لە یەکێک لە نەخشخانەکانی شاری ئاکرێ، بەهۆی بەهەڵە دانانی کانولە بۆ (بیستانە)ی تەمەن دوو ساڵ، دەستێکی رەشهەڵ گەڕا و بڕایەوە.

Back to top button