به‌ داتا و ژماره‌ كورد ئه‌ردۆگانی سه‌رخست

خواكوڕك

ئه‌ردۆگان به‌ پاڵپشتی و هێزی كورد توانی له‌ گۆرینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، له‌ زۆربه‌ی شاره‌ كوردییه‌كانیش ده‌نگی به‌ڵی زۆر له‌وه‌ زیاتر بووه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ له‌ باكووری كوردستان.

به‌ پێی زانیارییه‌ میدییایه‌كان ئه‌نجامى ژماردنی ده‌نگى له‌ سه‌دا 99.33ى سندوقه‌كانى ده‌نگدان، ده‌نگى به‌ڵێ به‌ رێژه‌ى %51.36 سه‌ركه‌وت و له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌نگى نه‌خێر به‌ رێژه‌ى %48.64 شكستيهێنا، له‌م ئه‌نجامه‌ش به‌ تایبه‌تی له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان جیاواز له‌ ساڵی 2015 لاینگرانی ئه‌ردۆگان زیاتر بووه‌ و ده‌نگی به‌ڵێ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ زۆر شارى باكوورى كوردستان ده‌نگى نه‌خێر براوه‌ بووه‌، به‌ڵام رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ڵێ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى رابردوو زيادى كردووه‌ و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يه‌ بۆ په‌ره‌سه‌ندنى لايه‌نگرى ئاكپارتى و ئه‌ردۆگان له‌ ناو كورددا، تا ئه‌و راده‌يه‌ى شاره‌زايانى كاروبارى توركيا له‌و بڕوايه‌دان ئه‌مجاره‌ راپرسييه‌كه‌ى توركيا به‌ ده‌نگى كورد سه‌ركه‌وت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سوپاس و ستایشێكی زۆری كورد ده‌كات له‌ باكووری كوردستان كه‌ ئه‌ویان سه‌رخست و پاڵپشتی ئه‌وانی زۆر لا گرنگه‌ و پێی وایه‌ سه‌نگ و قورسایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌وان زیاتریان كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ بوو كه‌ئ ه‌ردۆگان له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژردنه‌كان زۆربه‌ی شاره‌ كوردییه‌كان بانگه‌شی تێدا كرد، بۆیه‌ ده‌ڵێت ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ كوردستانی توركیا به‌ ده‌ستهاتوون له‌ هه‌موو ده‌نگه‌كانی تر گرنگتر و به‌سه‌نگترن لای من.

له‌و باره‌يه‌وه‌، له‌ وتارێكدا ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ به‌رده‌م لايه‌نگرانيدا گوتى”هه‌موو ده‌نگه‌كان بۆ من گرنگن، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ى له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاتى توركيا به‌ده‌ستهاتوون ماناى زۆريان هه‌يه‌.

رێژه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ باكوری كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:-

ئاگرى: 27.7ه‌وه‌ رێژه‌كه‌ زياديكردووه‌ بۆ 43.2

مووش: 34.5 زياديكردووه‌ بۆ 50.8

وان: 30.7 زياديكردووه‌ بۆ 42.8

به‌تيليس: له‌ 44.1 زياديكردووه‌ بۆ 59.4

هه‌كارى: له‌ 13.8 زياديكردووه‌ بۆ 31.1.

شرناخ: له‌ 12.3 ده‌نگه‌كانى زياديكردووه‌ بۆ 28.6.

له‌ سێرت ده‌نگه‌كان له‌ 37.2 زياديكردووه‌ بۆ 47.9.

له‌ باتمان له‌ 29.1 زياديكردووه‌ بۆ 36.6.

له‌ ماردين 29.3 زياديكردووه‌ بۆ 41.

دياربه‌كر: له‌ 22.3 زياديكردووه‌ بۆ 32.4

له‌ بينگۆڵ 64.4 زياديكردووه‌ بۆ 72.7.

له‌ تونجه‌ل 12.9 زياديكردووه‌ بۆ 19.4

ئاديه‌مان: 69.1 زياديكردووه‌ بۆ 69.8

له‌ ئورفاش رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى ئاكپارتى له‌ 64.3ه‌وه‌ زياديكردووه‌ بۆ له‌ سه‌دا 70.8.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى لايه‌نگرى ئه‌ردۆغان %10 زيادى كردووه‌.

Back to top button