په‌كه‌كه هه‌شت ئه‌فسه‌ری رفاندووه و له ئێستادا بێ سه‌روشوێنن
خواكوڕك
پاش چوار ساڵ له رفاندنی 8 ئه‌فسه‌ر رێكخراوێكی مافی مرۆڤ له ئه‌ڵمانیان داوای ئازادكردنیان له‌په‌كه‌كه ده‌كات،چونكه ئه‌وكات ئه‌وان تاكه هێز بوون له‌و ناوچه‌یه.
سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان کە ناوەندەکەی لە شاری (هانۆڤەر)ی ئەڵمانیایە، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە، باس له‌وه ده‌كاتكه ڕۆژی 16/4/2013 هه‌شت ئه‌فسه‌ری سوپای سوریا له كاتی جێهێشتنی سوپاكه و هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێم و سوریا له لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن ده‌ستگیركراون و تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن، چونكه ئه‌وكات ته‌نها ئه‌وان له‌و سنوره بوون و هیچ هێزێكی تر له‌و سنوره بوونی نه‌بووه بۆیه په‌كه‌كه به‌رپرسیاره.
له هه‌مان راگه‌یاندراو باس له‌وه ده‌كات كه” سەرەڕای داخوازییەکی زۆری کەسوکارەکانیان، بەڵام یەپەگە و پەیەدە و پەکەکە هیچ بەدەنگەوەهاتنێکیان نەبووە و هێشتا چارەنووسی ئەو ئەفسەرانە بە نادیاری ماوەتەوە، هه‌روه‌ها ئەوە ئاشکرا کراوە کە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کاتێک یەکینەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سنووری شاری (ئەعزاز)ی سنووری لەگەڵ شاری عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای حەلەب، لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە کە خۆیان وەک سەرکردەی یەپەگە دەناسێنن، کۆبوونەتەوە، داوایان لێ کردوون کە چارەنووسی ئەو ئەفسەرە کوردانەی ڕفێندراون، ئاشکرا بکرێت، بەڵام پەکەکە داوای لێ کردوون کە دۆسیەی ئەو ئەفسەرانە نەکرێتەوە و دواتر ڕاستەوخۆ دانوستانەکانی ڕاگرتووە.
ڕێکخراوه‌كه داوا لە پەکەکە ده‌كات” په‌كه‌كه چاره‌نووسی ئه‌و هه‌شت ئه‌فسه‌ره دیاریبكات، له كاتێكیشدا ئێستا له رۆژئاوای كوردستان په‌كه‌كه به سه‌دان چالاكوانی سیاسی تری كوردی ده‌ستگیر كردووه و رفاندوونی.
١- عەمید ڕوکن محەمەد خەلیل ئەلعلی، خەڵکی شارۆچکەی ئەلباب
٢- عەقید محەمەد هەیسەم ئیبراهیم، خەڵکی شاری عەفرین.
٣- عەقید محەمەد کلە خەیری، خەڵکی شاری عەفرین.
٤- عەقید حەسەن ئۆسۆ، خەڵکی شاری عەفرین.
٥- ڕائید بەهزاد نعسۆ، خەڵکی شاری عەفرین.
٦- موقەدەم شەوقی عوسمان، خەڵکی شاری عەفرین.
٧- نەقیب حوسێن بەکر، خەڵکی شاری عەفرین.
٨- مولازمی یەکەم عەدنان ئەلبرازی، خەڵکی کۆبانێ.