هۆكاره‌كانی پیسبوونی ئاو له جیهاندا و خه‌رجیه‌كانی دیاری كران
خواكوڕك
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌کادیمیای زانستی نیشتمانی له واشنتۆن به ھاوکاریی چه‌ند زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی پیسبوونی ئاو و زیادبوونی رێژه‌ی خه‌رجی بۆ پاككردنه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه هاتووه، سێ شت بوونه‌ته ھۆی پیسبوونی ئاو، ئه‌وانیش کشتوکاڵ، سووته‌مه‌نیی سروشتی و ئاو و ئاوه‌ڕۆکان.
لێکۆڵینه‌وه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات له سێ به‌شی شاره گه‌وره‌کانی جیھان، خه‌رجی پاککردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و زیاده‌یه و له‌وانی دیکه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. بۆیه وڵاتان ناچار ده‌بن وێستگه‌ی گه‌وره‌ی پاککردنه‌وه‌ی ئاو دروست بکه‌ن که خه‌رجی گه‌وره‌ی ده‌وێت و له‌وانه‌یه له توانایاندا نه‌بێت.