ئەمریكا بەو زمانە قسە لەگەڵ روسیا دەكەین

خواكوڕك

هێربێرت مەکماستەر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکى سپى لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی نیوز ئاماژەی بە دواین گۆڕانكاریەكان كردووە، دەلێت كاتی ئەوە هاتووە بەو زمانە تووندە گفتوگۆ لەگەڵ رووسەكان، بكەین، كە چەند ساڵە رووسەكان قسەی پێدەكەن، دەلێت ئێمەی ئەمریكیەكانی بە زمانی تووندتر گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا دەكەین، دەربارەی ئەو پشگیریانەی كە بۆ رژێمی سوریا هەیانە”.

ئەو راوێژكارەی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی دەشلێت پشگیریەكانی رووسیا لە رژێمی سوریا كە بۆتە تەرەفی گرژی و ئاڵۆزی زیاتری سوریا و هەروەها هێرش و كارە تێكدەرەكانی رووسیا و ئەروپا شایانی ئەوە نین ئێمە چیتر بەزمانی نەرم گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا بكەین، دەلێت بەهۆی پشتوانی روسیا لە بەشار ئەسەد كێشەكانی سوریا هەر وا دێت زیاتر دەبێت و ئەم كێشانەی رووسیا لە سوریا دروست كردووە بەرەو عێراق و ئەوروپاش فرەوان بووە، دەلێت پەیوەندی رووسیا و ئەمریكا لەوەی كە هەیە خراپتر نابێت، باس لەسەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دەكات بە سەردانێكی گونجاو كاتێكی گونجاو پێناسە دەكات”.

شایانی باسە لەگەڵ دەستپێكی شەڕ لەسوریا پەیوەندیەكانی ئەمریكا و رووسیا بەرەو ئاڵۆزی رۆیشتووە بەشێوەیەك لەپاش هێرشی كیمیایی شارۆچكەی خان شەیخۆنی ئیدلیب گرژیەكان گەیشتنە ئاستێكی مەترسیدار، كە لەبەری ئەمریكادا داوا لە رووسیا كرا چیتر پشگیری لەمانەوەی رژێمی بەشار ئەسەد نەكات”.

Back to top button