شەڕی میدیای نێوان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و دەزگاكانی لاهور تاڵەبانی بەردەوامە
خواكوڕك
ماڵپەرێكی سەر بەدەزگای زانیاری (میللەت) لە هەواڵێكی دا كە ئاماژەی بە لێدوانێكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە، دەلێت ئەرسەڵان بایز گوتوویەتی كاتێك لە هەولێر ئاوارە بووین بۆ سلێمانی، سلێمانیەكان دەهاتن ئێمەیان دەردەكرد، دەلێت لەتێكچوونی پەیوەندی پارتی و یەكێتی دا تەنها یەكێتیە هەولێریەكان زەرەر مەند دەبن”.
د. ئەرسەڵان بایز سەرۆكی پەرلەمانی پێشوو و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ماڵپەرەكەی سەر بەدەزگای زانیاری گواستوویەتیەوە، دەلێت، لە تێكچوونی پەیوەندی پارتی و یەكێتی دا، تەنها ئێمەین وەك هەولێریەكان زەرەر مەند دەبین، ماڵپەرەكە لەزاری ئەرسەڵان بایز ئەوەشی گواستۆتەوە،كە ئەوكاتەی ئاوارەی سلێمانی بوون ، سلێمانیەكان دەریانكردوون”.
ئەم گوتارەی ئەرسەڵان بایز لەكاتی بەرێوەچوونی مەراسیمی چلەی ماتەمینی پێشمەرگەیەك بووە كە لە شاری هەولێر لە بارەگای مەڵبەندی سێ یەكێتی بەرێوەچووە كە ماڵپەرەكەی دەزگای زانیاری گوتارەكەی گواستۆتەوە، چەند وشەیەكی لەناو گوتارەكەی بۆ هەوڵ بەكار هێناوە، كە تێیدا مالپەرەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەرسەڵان بایز گوتوویەتی لە تێكچونی نێوانی یەكێتیی و پارتی ، تەنیا ئێمەی هەولێرییەكان زەرەمەند دەبین و جەختی لەوە كردەوە كە خۆی و چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لەگەڵ ئەوەن پەیوەندیەكانیان لەگەڵ پارتی تێك نەچێت هەروەها ماڵپەرەكە لە گوتارەكەی ئەرسەڵان بایز دا ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە، بە هیچ شێوەیەك رێگەنادەن پەیوەندیەكانیان لەگەڵ پارتی تێك بچێت و گوتوویەتی ” لە تێكچونی نێوانی یەكێتیی و پارتی،تەنیا ئێمەی هەولێریەكان زەرەرمەند دەبین بۆیە جارێكی تر ئەوە دووبارە نابێتەوە” ماڵپەرەكە وای گواستۆتەوە“.
ماڵپەرەكە زیاتر لە جارێكیش ئاماژە بەو رستەیە داوە كە لەگوتاری ئەرسەڵان بایز دا گواستوویەتیەوە “ئەرسەڵان بایز :كە ئاوارەی سلێمانی بوین لەشوقەیەكدابون ، سلێمانیەكان دەهاتن ، ئێمەیان دەردەكرد” ئەمەش بەرای چاودێرانی سیاسی، جۆڕێكە لە ناكۆكیەكانی ناو یەكێتی كە هەوڵدەدرێت، یەكێتی لە سلێمانی قەتیس بكرێت، بۆیە زۆرترین جار ئاماژە بەوە كراوە كە سلێمانیەكان لە سلێمانی هەولێریەكانیان دەركردووە كە ئاوارەی یەكێتی بوونە بۆ سلێمانی”.
شایانی باسە پێشتر مەكتەبی سیاسی یەكێتی و دەستەی كارگێر مەكتەبی سیاسی یەكێتی، سزای چوار سەركردەی یەكێتیان دەركرد، كە یەكێك لەوانە لاهور تاڵەبانی بووە، ئەم ماڵپەرەش ماڵپەری لاهور تاڵەبانی و دەزگای زانیاریە، كە دروستكراوە بۆ شەرە ناوەخۆیەكانی یەكێتی”.