حكومەت هەرێمی كوردستان بزانە چۆن پاشەكەوتی مووچە دەداتەوە
خواكوڕك
ئەنجوومەنی وەزیرانی بریاری داوە بە دروستكردنی بەرێوەبردنی قەرز و پایەندییە داراییەكانی داوە، بۆ تۆمار كردنی زانیاری لەبارەی قەرزی گشتی لە دەوڵەت و بانكەكان و پابەندییە داراییەكانی دیكەی وەك پارەی پاشەكەوتی مووچە خۆڕان”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئەمرۆ 17ی 4ی 2017 حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری داوە بەدروست كردنی فەرمانگەی بەرێوەبردنی قەرز و پایەندیە دارایەكان، كە تێیدا قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگای ئەو فەرمانگەیە، تۆماری زانیاریەكان و داتاكان دەكات، بۆ ئەوەی قەرزەكانی سەر حكومەت، لەبارەی قەرزی گشتی لەدەوڵەت و بانكەكان، پایەندییە دارەییەكانی دیكەی وەك پارەی پاشەكەوتی مووچەخۆڕان و شایستە داراییەكانی كۆمپانیا و بەلێندەران و پارەی پێشكەی فرۆشی نەوت و چۆنیەتی رێكخستنی بەرێوەبردنیان بە پێشوەیەكی پرۆڤیشناڵ”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێم لە رێگای ئەو فەرمانگەیە هەنگاوێكە بۆ زانیاری راستی قەرزەكان و پابەندییەكان و بەتایبەتی پاشكەوتی مووچەخۆڕان و چۆنیەتی بەرێوە بردنی بۆ دانەوەی مافە یاساییەكانی مووچەخۆڕان”.