كێشەكانی یەكێتی و گۆڕان لەسەر پۆستەكان زیاتر دەبێت
خواكوڕك
پاش رێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕاندا كە بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە گۆڕان یەكێتی تۆمەتبار دەكات بەوەی رێكەوتنەكانی جێبەجێ نەكردووە، یەكێتیش وەڵامی گۆڕان دەداتەوە، دەلێت ئێمە بەپێی رێكەوتنێك رێكەوتووین، كە دەبێت ئەو خاڵانە جێبەجێ بكرێت كە لە رێكەوتنەكەدا هەیە”.
جەمیل هەورامی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكی دا بۆ میدیای حزبەكەی رایگەیاندووە، ڕێككەوتنی نێوان ئێمەو بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پۆستی بەڕێوەبەری گشتیو قائیمقامو بەڕێوەبەری ناحیەیە، بەڵام ئەوەی گۆڕان ئێستا داوایدەكات، سەرۆك بەشو بەڕێوەبەری فەرمانگەیە تا دەگاتە كارگوزار، كە ئەمەش لەڕێككەوتنەكەماندا نییە”.
هەروەها جەمیل هەورامی ئەوەشی راگەیاندووە، ئاڵوگۆڕی پۆستەكان تا سنوری بەڕێوەبەری گشتییەو ھیچ ڕێكەوتنێكیش بۆ خوار ئەو پۆستەوە لەگەڵ گۆڕان نەكراوە، بەڕێوەبەری فەرمانگە ھەیە یەكگرتوو، یان كۆمەڵو پارتییە ناكرێت بگۆڕدرێن، چونكە لەھیچ ڕێكەوتنێكی دنیا ئەو پۆستانە لەبەر ئیستحقاقی ھەڵبژاردن گۆڕانكاریان تێدا ناكرێت، بەڵكو لەسەر بنەمای لێھاتوویی دادەنرێن”.