راوێژكارێكی بارزانی هه‌موو پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ر ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك شه‌هید ببێ ئاڵاكه‌ ناهێته‌خواره‌وه‌

 

خواكوڕك

دوای په‌سه‌ند كردنی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌، پرسی هه‌ڵكردنی ئالا بووه‌ جیێی باسی میداكانی حیهانی و ناوچه‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانی عێراق بریاری هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستانی ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی كوردستانی لێكه‌وته‌ووه‌، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ده‌ڵێت:” ئه‌گه‌ر هه‌موو پێشمه‌رگه‌ش له‌ پێناوی شه‌هید ببێت ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك ناهێته‌ خواره‌وه‌”

هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی له‌ میانه‌ی سیمینارێكی له‌ زانكۆی جیهان رایده‌گه‌یه‌نێت:” پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان هێنده‌ مه‌زن نیه‌، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ 40كیلۆمه‌تر له‌ خوارووی كه‌ركووك له‌ ساتره‌كانه‌وه‌  ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكردووه‌، بۆیه‌ كاتی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له‌ جێگه‌ی خۆی نه‌بوو، كه‌ هه‌ڵیشكراوه‌، هێنانه‌ خواره‌وه‌ی مه‌حاله‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌ پێناو شه‌هید ببێت”

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمن هه‌ورامی تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ باره‌ی هه‌لكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌كووك گوتی:” به‌شێك له‌ لێدوانه‌كان به‌ هۆی ئه‌و دۆخه‌ بووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ تێدابووه‌ به‌ نمونه‌ له‌ توركیا پرسی ریفراندۆم بۆ ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئارادا بوو بۆیه‌ به‌شێك له‌ لێدونه‌كان بۆ راكێشانی سه‌رنجی ده‌نگده‌رانیان بووه‌”

 

Back to top button