له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چی گوترا له‌سه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌ توركیا

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ریفراندۆمی توركیا كراوه‌ كه‌ دوێنێ 16/4/2017 به‌ڕێوه‌چوو له‌ توركیا.

(مەولوود باوەمراد) به‌شدار بووی كۆبونه‌وه‌كه‌ و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت لە وەڵامی پرسارێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌”له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌نها باس له‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی توركیا كرا، هه‌ڵویستی ئیمه‌ وه‌كو حكومه‌ت ئه‌وه‌ گوترا” كه‌ ئەم ئەنجامە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان باش دەبێت، ئەو ئایندەیەی کە (بەهۆی ئەنجامی ریفراندۆمه‌كه‌) دێتە پێش باش دەبێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ دوێنێ 16/4/2017 ریفراندۆم بۆ ده‌ستوری توركیا كرا له‌ سه‌رانسه‌ری ووڵات و ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ده‌ستور زۆرینه‌ی هێنا به‌ سه‌ر ده‌نگی نه‌خێر.

Back to top button