فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی وازی له یه‌كێتی هێنا
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و حزبێكی نوێی راگه‌یاند، به‌ناوی (پارتی دیموكراتی ئێزیدی).
(حه‌يده‌ر شه‌شۆ) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمم به ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی راگه‌یاند، به‌هۆی دامه‌زراندنی حزبێكی نوێ و سه‌رقاڵ بوونم به‌و حیزبه، له هه‌مانكاتیشدا ناتوانم له یه‌ك كاتدا ئه‌ندامی دوو حزبی جیاواز بم.
له ئێستاشدا پارته‌كه‌ی شه‌شۆ مۆله‌تی كاركردنی له حكومه‌تی عێراقی وه‌رگرتووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بده‌نێ وه‌كو حزبیكی نوێ كاری خۆی بكات هاوكات شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانى پاراستنى ئێزدخانه كه له دواى داگيركردنى شنگال له لايه‌ن داعشه‌وه به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ئه‌و هێزه دامه‌زرا.