ته‌قه له به‌رپرسێك ده‌كرێ و له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كه‌ی ده‌نوسرێت خوێن قه‌رزاری
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌ن له ماڵه‌ه‌ی خۆیدا و له سه‌ر دیواری ماڵه‌كه‌ی نوسیویانه خوین قه‌رزاری.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/4/2017 له شاری كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له ماڵی (ته‌ڵاڵ جبوری) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌ن، له سه‌ر دیواری ماڵه‌كه‌شیان ده‌نوسرێت، خوین قه‌رزاری.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ش (عەقید ئەفراسیاو کامیل) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکوک، رایگەیاند: ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوەو پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لەھۆکاری تەقەکدرنەکە دەستپێکردووە، برواش ناكه‌ین هێرشه‌كه تیرۆریستی بێت به‌ڵكو، ئه‌مه پێده‌چی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.