50 به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ وازیان له‌ په‌كه‌كه‌ هێنا

خواكوڕك

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال رایگه‌یاند: رۆژانه‌ به‌رپرسانی پله‌ باڵا له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانیان واز له‌ په‌كه‌كه‌ دێنن و ده‌بنه‌ پێشمه‌رگه‌.

(قاسم دربۆ) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال رایگه‌یاندوه‌”تا ئیستا زیاتر له‌ 50 به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ وازیان له‌ په‌كه‌كه‌ هێناوه‌، رۆژانه‌ش رێژه‌كه‌ له‌ زیادبوونه‌،هه‌روه‌ها ڕۆژانە چەکدارانی یەپەشە لە پەکەکە جیا دەبنەوە و پێوەندی بە ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەوە دەکەن و تەنیا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوودا دوای ئەوەی وەجبەی یەکەم، کە نزیکەی  ٥٠٠ چەکدار بوون و چوونە مەشق و ڕاھێنان، زیاتر لە١٠٠ چەکداری دیکەش پێوەندیان بە ھێزی پێشمەرگەوە کردووە و ئەوانەی جیایش بوونەتەوە، یەکەم مووچەی خۆیان وەرگرت.”

(قاسم دربۆ) زیارت گوتویه‌تی”په‌كه‌كه‌ روو له‌ كزیه‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌ چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك باش له‌ په‌كه‌كه‌ تێگه‌یشتوون و ده‌زانن مه‌رامه‌كانیان چین وچ ۆن كارده‌كه‌ن دژی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردیش ده‌جولێنه‌وه‌، ئیستاش نزیكه‌ی 50 به‌رپرسیان وازیان هێناوه‌، دانیشتوون له‌ ماڵ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ نه‌ماوه‌، ئه‌وانه‌ی وازیشیان هێناوه‌ به‌شیكیان ئه‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی شنگال بون سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌ به‌شیكی تریان به‌رپرسیاره‌تی حزبی و سه‌ربازییان هه‌بووه‌،به‌شێكیشیان له‌ قه‌ندیل مه‌شق و راهێنانیان ده‌كرد،به‌ڵام ئێستا هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ به‌ینی ئه‌وان و په‌كه‌كه‌ نه‌ماوه‌.

Back to top button