به‌غدا كه‌ركوكییه‌كان له دژی كوردستان ده‌كات به حه‌شدی شه‌عبی
خواكوڕك
به‌رپرسیكی پارتی له كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت”حكومه‌تی ناوه‌ندی به به‌رنامه كار ده‌كات بۆ برسیكردن و ماڵ وێرانكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بن په‌یوه‌ندی به حه‌شدی شه‌عبیه‌ه‌وه بكه‌ن.
(عه‌دنان كه‌ركوكی) گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان رایگه‌یاندوه”پاش بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك و بڕیاری ریفراندۆم له كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی درا، توركمانه شیعه‌كانی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی كوردستان و ئه‌و پرسانه بكه‌ن، هه‌روه‌ها له لایه‌كی تر ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره ره‌فتارانه یاری به پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك بكه‌ن و له ڕووی ئابوریه‌وه خه‌ڵك برسی بكه‌ن، خه‌ڵكانێكیش كه كوردن له‌به‌ر حه‌شدی شه‌عبیه نیه بوون به چه‌كدار به‌ڵكو، له‌به‌ر برسیه‌تیه.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان زیاتر گوتویه‌تی” ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یكات مه‌به‌ستیه‌تی خه‌ڵك برسی بكات، به به‌رنامه و پلان ئه‌م كاره ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ببێ به حه‌شدی شه‌عبی و له دوایدا له دژی كوردستان به‌كاریان بهێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا هیچ ئامانجێكی تر له‌م كاره نیه.