حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كۆده‌بنه‌وه و بڕیاری كۆتای ده‌ده‌ن
خواكوڕك
حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌یانه‌وێ له هه‌فته‌ی داهاتوو له كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردستانیه‌كانی رۆژهه‌ڵات، بڕیار له سه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران بده‌ن.
(محمەدنەزیف قادری) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستان ئێران (حدکا) رایگه‌یاندوه” بۆ یەکخستنی هەڵوێست و یه‌ك گوتاری حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیارمان داوه له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بابه‌تی هه‌ڵبژارجنی سه‌رۆك كۆماری ئێران یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، كه چی بكه‌ین و چۆن بڕیار بده‌ین، له سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش دوای كۆبونه‌وه‌كان به رای گشتی و خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات راده‌گه‌ێنین كه چی بڕیارێكمان داوه.
ناوابرو ئه‌وه‌شی گوتوه” چاوەڕوان دەکرێت لەم هەڵبژاردنە ڕیژەی بەشداری خەڵک زۆر کەمتر دەبێت لەچاو هەڵبژاردنی ڕابردوو، چونکە هەم دەوڵەتی ڕووحانی نەیتوانی ویست و ئارەزووی خەڵک دابین بکات و هەم سەرکوت و پێشێلکاری زۆر بووە و ریژەی لەسێدارەدانی چالاکوانانی زۆر بووە و خزمەتگوزاری نەماوە.