بازیانی:ئه‌گه‌ری په‌كخستنی ریفراندۆم هه‌یه ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین
خواكوڕك
سه‌ركرده‌یی یه‌كێك له حزبه كوردییه‌كان له كوردستانی باشور له‌سه‌ر ریفرانجۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات پڕۆژه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی سه‌ر نه‌گرێت و شكستی پێ بهێنێت.
(د.محەمەد بازیانی) سەرۆکی ڕەوتی چاکسازی و گەشە رایگه‌یاندوه” به‌غدا ده‌یه‌ویت هه‌رچۆنێك بێت رێگر بێت له پرۆژه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بۆیه له رێگای ده‌ستوره‌وه ئه‌و هه‌وڵه ده‌دات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه دەستوور بە ڕێککەوتنی هەر سێ پێکهاتەی شیعە و سوننە و کورد دانراوە، هەر هەوڵێک بۆ گۆڕانکاری لەو دەستوورە بەبێ ئەو سێ پێکهاتەیە ناکرێت و ئەگەریش بکرێت، کوودەتایە بەسەر ئەو ڕێککەوتنەدا، بەڵام بەداخەوە ئیستا دەستوور بووەتە پشتیوانی دەسەڵاتی بەغدا، بۆیە هەوڵێک هەیە لەڕێگای گۆڕانکاری لە دەستوور پێش لە ڕیفراندۆم بگیرێت.
بازیانی زیاتر گوتویه‌تی”گه‌لی كوردستان مه‌به‌ستیه‌تی ریفراندۆم بكات، به پێی ده‌ستوریش رێگا پێدراوه، بۆیه به‌غدا مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌م ریفراندۆمه كه كوردستانیان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن تێكی بدات، بۆیه گرنگه گه‌لی كوردستان باش له‌وه تێبگات و كه به‌غدا دۆستمان نین، ده‌شبێت زۆر وریا بین، به‌تایبه‌تی كه به‌غدا له هه‌ل قۆزتنه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به كورد، بەتایبەت دوایین لێدوانی (حەسەن نەسرەوڵا) سەرۆکی حزبوڵا گوایە دەیەوێت دەستوری عێراق بگۆڕێدرێت و بارزانی بکرێتە سەرۆکی عێراق، ده‌ستوری عێراقیش له ئیستادا له به‌رژه‌وه‌ندی هیلالی شیعیه و ده‌سلاتی به‌غدا ده‌پارێزێ.