هێمن هەورامی: كارا كردنەوەی پەرلەمان بەو سەرۆكایەتیەی ئێستا هەرگیز روونادات
خواكوڕك
راوێژكاری حزبی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سمینارێكدا رایگەیاند، كە بابەتی كارا كردنەوەی پەرلەمان بەم سەرۆكایەتی ئێستا هەرگیز روونادات، هۆكاری روونەدانی بابەتی كارا كردنەوەی پەرلەمانش پەیوەندی تەنها بە پارتیەوە نیە، بەڵكو بابەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان پەیوەندی بە كێشە یاساییەكانەوەیە”.
هێمن هەورامی راوێژكاری مەسعود بارزانی دەلێت، ئەگەر دامانا ئێستا پەرلەمان بەو سەرۆكایەتیەی ئێستا كارا بكرێتەوە، ئایا ئەو پەرلەمانە كاتێك یاسا دەردەكات، بۆكێ دەینێرێت، ئایا گۆڕان لەرووی سیاسیەوە بەم سەرۆكایەتیەی ئێستا هەرێمی كوردستان رازیە؟ كەوایە تووشی هەمان ئەو كێشانە دەبینەوە كە لەرابردوو تووشی بووین، بۆیە ئێمە داوای گۆڕانكاری لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین خۆ ئەگەر كاراش بكرێتەوە دەبێت هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكرێت، ئایا لەوكاتە ئەو هەڵبژاردنە دەكرێت؟ بۆیە دێنەوە سەر خاڵی سفر ئەویش هەمان ئەو رۆژەی كۆدەتای 23ی حوزەیران دووبارە دەكرێتەوە پرسە چارەنووس سازەكانمان جارێكی تر سڕ دەكات”.
هەروەها هێمن هەورامی دەلێت كێشەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێستا كێشەیەكی ناوەخۆی هەموو حزبەكانە لەكوردستاندا، ئێمە بە برادەرانی یەكێتیمان گوتووە، سەرۆكی پەرلەمان وەربگرن، یان سكرتێری پەرلەمان كە پشكی خۆیانە داویانە بە كۆمەڵ وەربگرنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ لەو بارەوە نەچۆتە پێشەوە، چونكە گۆڕان لەژێر پاڵپەستۆی جەماوەرەكەی دایە، تووشی تەشەنووج دەبێت، بۆیە گۆڕانیش ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان بگۆڕێت لەژێر ئەو تەشەنووجە دەردەچێت، یان دەكرێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نە پارتی بێت نە یەكێتی بێت نە گۆڕان بێت واتا یەكگرتوو بێت، بەڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریەك رووینەداوە، بۆیە با ئەوە روون بێت ئەستەمە جارێكی تر بەم دەستەی سەرۆكایەتیە، پەرلەمان كارا بكرێتەوە”.