په‌یامێك له‌ ترامپه‌وه‌ بۆ ئه‌ردۆگان

خواكوڕك

پاش ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ هه‌مواری پرۆژه‌ یاسایی ده‌ستور له‌ توركیا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كرد.

ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه‌ 18/4/2017 كۆشكی سپی له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌” كه‌ (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك كۆماری توركیا كردوه‌ة به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و هه‌موواری ده‌ستوری توركیا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، (ترەمپ) باسی پێویستیی سزادانی رژێمی سووریای بەرامبەر کیمیابارانکردنی هاووڵاتییان کردووە و سوپاسی (ئەردۆگان‌) یشی کردووە بۆ پشتگیریکردنی تورکیا لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمریکا،

ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتن بێ” رۆژی یەکشەممە 16/4/2017 هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تاوەکو بە بەڵێ یان نەخێر، هەڵوێستی خۆیان لەسەر هەمواری دەستووری تورکیا دەرببڕن.

بەپیی ئەنجامە به‌راییه‌كان له‌ توركیا %51.4ـی هاووڵاتییانی بەشداربوو دەنگیان بە بەڵێ دا و %48.6ـیش دەنگیان بە نەخێر دا.

 

Back to top button