دواین زانیاری له‌سه‌ر شه‌ره‌ ته‌قه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر

 

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له‌ شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ره‌كی باداوه‌ شه‌ره‌ ته‌قه‌یه‌كی زۆر روویدا سه‌ر ئه‌نجام پۆلیسی هه‌ولێر به‌ وه‌ڵام هات و ده‌ڵیت كێشه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌.

(هۆگر عەزیز) گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاندوه‌” پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1ی شه‌و لە گەڕەكی باداوەی شاری هەولێر بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە تەقەیەكی زۆر كرا، پاش لێكۆلینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت شەڕەکە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بوو، پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند” به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ هیچ كه‌سیك نه‌ كوژراوه‌ نه‌ برینداریش بووه‌.

Back to top button