په‌یكه‌ری ناڵی له پاركه‌كه‌ی نمایش كرا
كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی مارگرێت له شاری سلێمانی كۆمه‌ڵێك چاڵاكی هونه‌ری ئه‌نجامدا. هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ناڵی لادرا.
ئه‌م چاڵاكیه درێژكراوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه چاڵاكیه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌یه كه كۆمه‌ڵگای مارگرێت له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامی داوه.
نالی شاعیر له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا وه‌ك شاعیرێكی مه‌زنی كورد خزمه‌تی زۆری به ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی كردوه‌و له ئێستاشدا له پایته‌ختی رۆشنبیری وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و شاعیره پاركێك به ناویه‌وه كراوه‌ته‌وه و هه‌ر له ناو پاركه‌كه‌شدا په‌یكه‌رێكی بۆ دروستكرا.