یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ ریفراندۆم پێش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بخرێت

خواكوڕك

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی رایگه‌یاندوه‌” پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن كه‌ ریفراندۆم له‌م ساڵدا به‌ ئه‌نجام بگه‌یندرێت، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێیان وایه‌ ده‌بێ ریفراندۆم بكرێ پاشان په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌.

(هۆشیار سیوه‌یلی) بەرپرسی مه‌كته‌بی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی ڕایگه‌یاندوه‌”یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رێككه‌وتوون، یه‌كێتیش وه‌كو پارتی جیدیه‌تی زۆریان پێوه‌ دیاره‌ و هه‌وڵێكی باش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ سه‌ربگرێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایه‌ یه‌كێتی هه‌موو یله‌گه‌ڵ ریفراندۆمه‌ پیش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سیوه‌یلی رایگه‌یاندوه‌” زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ریفراندۆم بكرێت پاشان په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌، ئەگەر چی ئێمە وه‌كو پارتی زۆر لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانداین بەڵام بەداخەوە پەیوەندی لایەنە سیاسیەكان گەشتۆتە ئاستێك كە چەقی بەستووە و دوای ڕاوێژ بە كۆمەڵێك شارەزا هەمووان كۆكبوون لەسەر ئەوەی دەتوانرێت ڕیفراندۆم بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانیش ئەنجام بدرێت.
ناوبراو زیارت رایگه‌یاندوه‌” كە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ ئەوەن ئەم دەرەفەتەی هاتۆتە پێش بقۆزرێتەوە و زۆرینەشیان لەگەڵ ئەوە پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان ، ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت.

Back to top button