ئەمریكا: بەهێز ئاشتی دێتە دی

خواكوڕك

جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەێنێت، هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە، بەتایبەت كۆریای باكور، بەئاشتی چارەسەر بكەین، بەڵام ئاشتی بەهێز دێتەدی”.

ئەم قسانەی مایك پێنس جێگری سەرۆكی ویڵایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەكاتی دیداری لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆت ( شینزۆ ئابێ) دا هات گوتی واشنتۆن و تۆكیۆ بەردەوام هاوكاری یەكتر دەكەن، بۆ چارەسەری كێشەی ئەتۆمی كۆریای باكور”.

ئاژانسەكانی هەواڵی ژاپۆنی ئاشكرای كرد كە لەدیدارەكەدا سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی نێوان تۆكیۆ و واشنتۆن و به‌یجینگ”په‌كین”، سۆل” بۆ چارەسەری كێشەی ئەتۆمی كۆریای باكور  هاوكاری و هەماهەنگ دەبن، مایك پێنس لەبارەی داماڵینی چەكی ئەتۆم لەنێوان هەردوو كۆریا  كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵاتیش گووتی” سه‌بری وڵاته‌كه‌ی له‌ رووی ستراتیژییه‌وه‌ كۆتاییهاتووه‌”.

شایانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێستا له‌ گه‌شتێكدایه‌ بۆ وڵاتانی ئاسیا و هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌یشی په‌یوه‌سته‌ به‌و ره‌وشه‌ی، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی پیۆنگ یانگ، ساڵانێكه‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریی دروستیانكردووه‌. ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر لە میدیای فەرمی وڵاتەكەیان كۆریای باكور زەنگی شەڕی لەگەڵ ئەمریكا لێدا”.

Back to top button