د.رێكه‌وت: هه‌ر به‌ردێك له‌ ئاسمان به‌ربێته‌وه‌ به‌ر سه‌ری من ئه‌كه‌وێت

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ شاری كه‌ركوك منداڵێك به‌ناوی (محه‌مه‌د) كه‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكێكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، وه‌زیری ته‌ندرووستی رایده‌گه‌ێنێت” مردنی ئه‌و منداڵه‌ هیچ په‌یوه‌ندی نه‌ب به‌منه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم.

(د. رێکەوت حەمە رەشید) وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوه‌”مردنی محه‌مه‌دی چورا ساڵ له‌كه‌ركوك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نیه‌، چونكه‌ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکووک سەر بەوەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراقی فیدراڵە.

وەزیری تەندروستی ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندوه‌”كه هەر بەردێک لەئاسمان بکەوێتە خوارەوە بەر سەری من دەکەوێت.

جێگەی ئاماژه‌ پێكردنه‌ شه‌وی یه‌كشه‌مه‌ بەهۆی هەڵەی پزیشکێکەوە، منداڵێکی تەمەن 4ساڵ بەناوی (محەمەد) لەنەخۆشخانەی کۆماری شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا، ئەوەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی هەڵەی پزیشکەوە، دەستی منداڵێکی دوو ساڵ لەشاری ئاكرێ بڕدرایه‌وه‌ به‌ هۆی هه‌ڵه‌ به‌ستانی كانوله‌ بۆ ده‌ستی منداله‌كه‌، ئه‌م رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌مووانی به‌دوای خۆیدا هێنا.

Back to top button