هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌ركوكییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ریفراندۆم

خواكوڕك

به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم له‌ شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ له‌ باره‌گای لقی 3ی پارتی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی شاره‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و بڕیاری له‌ باره‌وه‌ ده‌ده‌ن.

(د.محەمەد خورشید) بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووکرایگه‌یاندوه‌”بۆ پرسی ریفراندۆم و به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ باره‌گای لقی 3 سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین له‌ سه‌ر پرسه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شداربین له‌ ریفراندۆم و حه‌قمان نه‌فه‌وتێت، خه‌ڵكی كه‌ركوكیش مه‌به‌ستێتی له‌ رێگای ریفراندۆمه‌وه‌ په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان بگه‌ێنێت به‌ ته‌واوی دونیا.

 

Back to top button