پەیامێك لە بارزانیەوە بۆ ئێزیدیەكان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/09/2342342342342423.jpg)
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمرۆ 18ی 4ی 2017 بە بۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر پیرۆزبایی گەرم لە كوردانی ئێزیدی دەكات و لە راگەیاندراوەكەدا هاووە، بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی سهری ساڵی ئێزیدی، جهژنی چارشهمبا سۆر، پیرۆزباییهكی گهرم له سهرجهم خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی له كوردستان و جیهان دهكهم.
هەر لە راگەیاندراوەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، کوردانی ئێزیدی بەشێكی ئازیز و دانەبڕاوی گەلی كوردستانن. خۆشی و نەهامەتییەكانی ئەوان خۆشی و نەهامەتیی گەلی كوردستانە. بە درێژایی مێژوو خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بەهۆی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەییان تووشی كارەسات هاتوونە، بەڵام پابەندبوونیان بە ناسنامەی کوردایەتی و ئاینییان هەموو پیلان و ستەمێكی لەدژی ئەوان پووچەڵ كردووەتەوە.
بارزانی دەلێت چیتر نابێت رێگا بدرێت كارەساتی لەو شێوەیە دووبارە ببێتەوە و دەلێت دەلێت سوپاس بۆ خودا بە گیانفیدایی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعش تێكشكێندران و داعش باجی تاوانەكانیدا و سەری كەوتە ژێر پێی ئێزیدییەكان و چیتر نابێ ڕێگە بدرێت هیچ كارەسات و نەهامەتییەكی تر دەرهەق خوشك و برا ئێزیدییەكانمان دووبارە ببێتەوە.
هەروەها لە كۆتایی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدیدا ئەوە دووپات دەكەینەوە كە گەلی كوردستان پاڵپشتی ئێزیدییەكانە و ڕێگەیش نادرێت هیچ لایەنێك خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت و بڕیاردان لە چارەنووس و داهاتوویان تەنیا لە دەستی خودی ئێزیدییەكاندا دەبێت.