ئەكپارتی لەشاری لەدایك بونی عەبدولڵا ئۆجەڵان سەدا 71ی دەنگی بەلێی هێناوە
خواكوڕك
لەشاری روحای باكوری كوردستاندا، كە شوێنی لەدایك بوونی رێبەری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەیە، جیاوازی دەنگەكان زۆرە و خەڵك بەرێژەی سەدا 71ی دەنگی بەلێ لەو شارەدا بۆ چاكسازی لە دەستووری توركیا لە سیستەمی پەرلەمانی بۆ سیستەمی سەرۆكایەتی”.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی داتاكان لە ریفراندۆمی توركیادا، ئەكپارتی دەنگەكانی لە شاری روحای باكوری كوردستان زیادی كردووە بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2015 و رێژەی دەنگەكانی ئەكپارتی لە روحا لە سەدا 64.3 بۆ ئاستی سەدا 71.82 بەرز بۆتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەم شارەی شوێنی لەدایك بوونی رێبەری زیندانی كراوی پەكەكە، عەبدولڵا ئۆجەڵانە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە هەڵبژاردنی 1ی 11ی 2015 دا هەدەپە كە باڵی سیاسی پەكەكەیە، لە روحا بەتەنیا %28.1ی هێنا بوو، بەڵام لە پرۆسەی ریفراندۆمی 16ی 4ی ئەمساڵدا هەدەپە و جەهەپە بەیەكەوە كە بەشداریان لەو راپرسیە كرد بە دەنگی نەخێر بەهەدوو پارت(%29.18ی) هێناوە”.
شایانی باسە تەواوی داتاكان لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم 16ی 4ی 2017ی توركیا كە لەباكوری كوردستان خراونەتە روو، هەدەپە پاشەكشە سەرسورهێنەری كردوو بە بەراورد بە هەڵبژاردنی 1ی 11ی 2015ی توركیا”.