گۆڕانەكانی ناو یەكێتی روو لەكەم بوونەوە دەكەن 

خواكوڕك 

پاش ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بریاری دا لەسەر دروست كردنی لێژنەی پاداشت و سزا، لێدوانە پێچەوانەكان دژ بە سیاسەتی مەكتەبی سیاسی و یەكێتی روو لە كەم بوونەوە دەچێت، سەرچاوەیەكیش لەناو یەكێتی دەلێت گۆڕان زۆر كەسی لەناو یەكێتی بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆی بەكار دەهێنا لەدژی پارتی و دەلێت ئێمە تەرەفی گۆڕان و پارتی نین، بەڵام هەندێك كەسی ناو یەكێتی بە ئاراستەی سیاسەتی گۆڕان دژی یەكێتی و حزبەكانی تر لێدوانیان دەدا”.

سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، دەلێت بەكار هێنانی پارتیەكانی ناو یەكێتی كە مەبەستیان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە، پێچەوانەی واقیعەكەیە، بەڵكو لەناو یەكێتی دا ئەوەی هەندێك ئەندامی ئێمە بۆ بەمەستی سیاسی بەكار دەهێنێت، ئەوە گۆڕانە نەك پارتی، پارتی هیچ ئەندامێك لەناو ئێمەدا ئاراستە ناكات دژی گۆڕان، بەڵام ئەوە گۆرانە دژی پارتی ئەندێك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئاراستەی پارتی دەكات بۆیە گۆڕان بەو مرایقانە بەرێوە ناچێت و پێویستە گۆڕان بە سیاسەتە چەوتەكانی دا بچێتەوە دژی حزبەكانی كوردستان”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یەكێتی بریاری سەربەخۆی خۆی هەیە، خۆ ناكرێت گۆڕان چی گوت ئەو بلێت بەلێ، ئێمە رێكەوتنمان لەگەڵ گۆڕان كرد بەڵام خۆ رێكەوتنی ستراتیژیشمان لەگەڵ پارتی هەبوو، لەسەر ئەو رێكەوتنە ستراتیژیە، پارتی پۆستەكانی كابینەی هەشتی لەنێوان ئێمە و خۆیدا دابەش كرد، بەڵام یەكێك نەبوو لەناو پارتی دا بلێت یەكێتیەكانی ناو گۆڕان، ئەم تۆمەتانە تۆمەتی منداڵ بازاری گۆڕانە و دەبێت گۆڕان بەو تەمەتانەدا بچێتەوە”.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەلێت بەكار هێنانی چەكی هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان لە دژی ئێمەدا وێنایەكی ناشرینی منداڵبازاری داوەتە، گۆڕان بەشێوەیەك كە ئەو حزبە لەسەر ئەو بنەمایە، سیاسەت بكات هیچ هێزێكی سیاسی متمانەی پێ نامێنێت، گۆشەگیر دەبێت چونكە ئەگەر بەو روانگەی گۆڕان بێت كەوایە یەكێتی بوونی نەماوە، دەبێت بشلێین لەبەر لێژنەی سزا و پاداشتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گۆڕانەكانی ناو یەكێتی خەریكە كەم دەبێتەوە، ئایا ئەمە رەوایە بەرامبەر بە هێزێكی گەورە وەك یەكێتی دەكرێت، كە رووبارێكی خوێنی داوە لەلایان گۆڕان”.

Back to top button